لەسەر راو 21 كەس دەستگیر دەكرێن
  2019-04-13       638       

بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، هێمن كەمەرخان لەسەر راوكردن 21 كەس دەستگیر كراون.


ئاوێنە: هێمن كەمەر خان، بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرۆژی 15ی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بۆ ماوەی 3 مانگ راوی ماسی قەدەغەكراوە، ئەویش بەهۆی وەرزی گەرادانانی ماسیەوەیە.


ئاشكراشیدەكات لەناوەراستی مانگی رابردوەوە كە تێیدا راوی ماسی قەدەغە كراوە تا ئێستا 21 كەسیان لەسەر راوكردن دەستگیركردوە‌و دەستیشیان بە سەر ئامێر‌و كەلوپەلەكانی راوكردندا گرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×