گەرمیان یادی ئەنفال دەكاتەوە
  2019-04-14       2057       

لەمەراسیمێكی تایبەتدا و لە 31 هەمین ساڵیادیدا لە ئیدارەی گەرمیان یادی ئەنفال دەكرێتەوە، مەراسیمەكە لەلایەن رێورەسمی یادی 31 ساڵەی  ئەنفالكردنی گەرمیانەوە بەرێوە دەبرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" 31 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالكردنی گەرمیانییەكان لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە تێدەپەرێت، لەم چوارچێوەیەشدا هەمو رۆژێكی 14 ی نیسان وەك یادكردنەوەی ئەو تاوانە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە‌و لەو رۆژەدا چەند چالاكییەك بەرێوە دەچێت.


ئەمرۆش لە مۆنۆمێنتی دێبنە لەناحیەی رزگاری بە ئامادەبونی كەسوكاری ئەنفالكراوان‌و نوێنەرانی حزبی‌و حكومی مەراسیمێكی تایبەت بەو یادە ئەنجامدرا، كە تێیدا چەند چالاكییەك بەرێوەچون‌و چاوەروانیش دەكرێت چالاكییەكان درێژەیان هەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×