هەسەدە 200 دەستگیركراوی داعش رادەستی عێراق دەكاتەوە
  2019-04-14       762       

هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەچوارچێوەی رێككەوتنێكیدا 200 چەكداری دەستگیركراوی داعش رادەستی حكومەتی عێراق دەكاتەوە.


ئاوێنە: هێزەكانی سوریای دیموركات "هەسەدە" كە پشكی شێری بەردەكەوێت لەسەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش، لەچوار چێوەی رێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەتی عێراق 200 چەكداری دەستگیركراوی دیكەی داعشی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كردوتەوەتەوە.


ئەو چەكدارانەی داعش رادەستی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق كراونەتەوە‌و لەنێویشیاندا ژمارەیەك خێزانی چەكدارەكانی داعشی تێدایە.


لەلایەكی دیكەوە دوێنێ‌ هەسەدە بەراگەیەرناوێك گێرانەوەی 25 ژن‌و منداڵی ئێزیدی لەژێر چنگی چەكدارانی داعش بۆ ناو كەسوكارەكانیان ئاشكرا كرد، باس لەوەش دەكات بەپێی ئەو زانیاریانەی بەوان گەیشتوە تا ئێستا چارەنوسی 3 هەزار‌و 40 ئێزیدی بە نادیاری ماونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×