نۆ په‌نابه‌ری عێراقی له‌زیندانه‌كانی توركیا ئازادكران و گه‌ڕێنرانه‌وه‌
  2019-04-14       828       

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، به‌ هه‌وڵه‌كانیان توانیویانه‌ نۆ په‌نابه‌ری عێراقی كه‌ ژماره‌یه‌كیان كوردن له‌زیندانه‌كانی توركیا ئازادبكرێن و بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ عێراق.

ئاوێنه‌: ده‌زگای لوتكه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بەهەوڵی ئاماد رەسوڵ راوێژکار و کونسوڵی عێراق لە ئیستەنبول و کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەتورکیا، نۆ پەنابەری عێراقی کە لەنەتەوەکانی کوردو عەرەب پێکهاتبون لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکران و لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبول بەرەو پارێزگاکانی عێراق گەڕێندرانەوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، ئەو پەنابەرانە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە پێکهاتون لە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، هەولێر و سلێمانی و ماوەی یه‌ك هه‌فته‌ دەبێت بەهۆی کۆچی نایاسایی لەزیندانەکانی توركیا دەستگیرکرابون كه‌ دەیانویست بەڕێگای نایاسایی سنوری تورکیا ببەزێنن و رو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×