په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات
به‌وه‌ی كه له‌ڕیگه‌ی رێنماییه‌كانییه‌وه وایكردوه ئه‌و گه‌نجانه‌ی خاوه‌نی
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆران نه‌توانن له زانكۆ حكومییه‌كان دابمه‌زرێن و هه‌روه‌ها
رێنماییه‌كان رێگریشن له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان كاربكه‌ن.
ئاوێنه: غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری
گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یامێكدا بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاندوه"وەك دەزانین ئەم وەزارەتە لەگەڵ چەند كەسێک،
هەر خەریكی رێنمایین بۆئەوەی ئەو گەنجانەی كە دانەمەزارون و ماستەر و دكتۆرایان هەیە
نە لە زانكۆ حكومییەكان دابمەزرێن و رێنمایش دەردەكەن بۆ ڕێگیریكردن لێیان لە زانكۆ
ئەهلیەكانیش كار بکەن."
وتوشیه‌تی"لێرەوە بۆم دەرکەوت كە قوباد تاڵەبانی راستی
فەرموە هەلیكار دەدۆزێتەوە، بەڵام بۆ گەنج نە! به‌ڵكو بۆ ئه‌و مامۆستای بەناو زانكۆیانه كە لە حزبەكانی خۆیانن،
چۆن لە زانكۆ حكومییەکه سەرۆك بەشە، ئاوا لە زانكۆ تایبەتەكەش هەر ئەو سەرۆك بەشە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بەڵام كە دێتە سەر گەنجی بێكارو خاوەن بڕوانامەی
ماستەرو دكتورا لە شوێنێك دابمەزرێن، ڕێنمایی سەیر سەیریان بۆ دادەنێن، وەك خولی شیاندن
بۆ ماستەر و دكتۆرا، كاتێك دەچن بۆ ئەوەی خولەكە بخوێنن دەڵێن دەبێت دامەزراو بیت و
تاقیكردنه‌وه‌ی ئایه‌ڵس-ت هەبێت، كاتێک دەڕۆن بۆ ئەوەی خۆیان دابمەزرێنن لە زانكۆی
تایبەت یان حكومی دەڵێن نابێت چونكە خولی شیاندنت نەخوێندوەو نازناوی زانستیت نییە!"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی
گۆڕان وتویه‌تی"باشە ئێوە خۆتان گێل دەكەن یان بە پلان وا دەكەن دو شتتان پەیوەست
كردوە بە یەكتری هیچیشیان ناكەن بۆ گەنجەكان! خۆ ئێمە دەزانین بۆ دەتانەوێت هەر خۆتان
لە زانكۆی تایبەت و هەر خۆتان لە زانكۆی حكومی باڵا دەست بن ئەمەش بە سپۆنسەری وەزیر
و دار‌و دەستەكەی لە خویندنی باڵا."
غالب محه‌مه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه
ئه‌و رێگرییانه له عێراقدا نین و هه‌ر كه‌سێك كاتێك ماسته‌ر ته‌واو ده‌كات ده‌توانێت
نازناو وه‌ربگرێت و له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كانیش وانه بڵێته‌وه له‌كاتێكدا به قسه‌ی
ئه‌و رانكی به‌شێك له‌زانكۆكانی عێراق به‌زرتره.
ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرتوه كه هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی
هه‌رێم و په‌رله‌مانتاره‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و رێگریانه‌ی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا نه‌هاتونه‌ته ده‌نگ و "یه‌ك وشه‌یان نه‌وتوه."