گازپرۆمی روسی له‌باره‌ی‌ گازی سروشتی كێڵگه‌ی گه‌رمیان دو پێشنیاری داوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌رێم
  2019-04-15       607       
كەمپی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی لە ناحیەی سەرقەڵا

‎كۆمپانیای ‎گازپرۆمی ڕوسی دو پێشنیاری داوەتە حكومەتی هەرێم سەبارەت بە گازی سروشتی كێڵگەی گەرمیان و بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی كۆمپانیاكه‌ بداته‌وه‌.

ئاوێنه‌، ئاراز محه‌مه‌د: ‎بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتوە دو پێشنیارەكە بریتین لە: ‎یەكەم: دروستكردنی گاز ستەیشن پاوەر (واتە دروستكردنی وێستگه‌ی كارەبا بە گازی سروشتی) لە كێڵگەی سەرقەڵا. یاخود، ‎دوەم: گواستنەوەی گازی سروشتی بلۆكی گەرمیان بۆ كێڵگەی كۆرمۆر.

 

‎هاوكات ئاوێنە ئەوەشی زانیوە كەوا ‎هه‌رچی ئیدارەی ناحیەی سەرقەڵاو ئیدارەی گەرمیان هەیە بە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیان ڕاگەیاندوە كە پێویستە وێستگەی كارەبا لەگەرمیان دروست بكرێت.

 

گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له‌ كێڵگه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ كۆرمۆر 60 كیلۆمه‌تر بۆری پێویسته‌. 

 

‎بڕیارە لەم مانگەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی كۆمپانیای گازپرۆم بداتەوە.

‎لەوبارەیەوە ئاوێنە پەیوەندی بە ڕامیار عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵاوە كرد و ناوبراو زانیارییەكانی ئاوێنەی پشتراستكردەوە.

‎لەماوەی دوساڵی ڕابردودا چەندین جار چالاكوانان و ئیدارەی گەرمیانیش داوای دروستكردنی وێستگەی كارەبایان كردوە لە گەرمیان و بەتایبەت له‌نێوان قەزای كەلار و كفری-دا بۆ ئەوەی ناوچەكە لەكێشەی كارەبا ڕزگاری ببێت.

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×