ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ ئیستحقاقی خۆمان ده‌زانین
  2019-04-15       1782       

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول، وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ پشكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، وه‌ك ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن داوای‌ جێگری سه‌رۆكی‌ هه‌رێممان كردوه‌و له‌گه‌ڵ پارتی-ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێككه‌وتوین.

ئاوێنه‌: ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول، له‌لێدوانێكدا بۆ "راچڵه‌كین" سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم وتی"ئێمه‌ داوای‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێممان كردوه‌ به‌ ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆمانی ده‌زانین ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌و پۆستانه‌ی لایه‌نه‌كانی‌ تر وه‌ریانگرتوه‌ له‌ گفتوگۆی پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا."

وتیشی "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنن و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و به‌شێوه‌ی مه‌بده‌ئی ئێمه‌ رێككه‌وتوین له‌سه‌ری و پرسی زیادكردنی جێگرێكی تریش بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌ وه‌ك یه‌كێتی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نی یه‌كه‌می براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و لایه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناڕازین."

‏‎سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنی یه‌كێتی به‌ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وتی"ئه‌و قسانه‌ غه‌دره‌ له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژوی یه‌كێتی، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كێتی حزبێكی تێكۆشه‌ر و فیداكاربوه‌ و تێكۆشانێكی زۆری‌ كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌ و یه‌كێتی هه‌رگیز رێگرنه‌بوه‌ له‌ خزمه‌تكردن و  په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وه‌ك یه‌كێتی له‌ 10 رۆژی رابردودا و دوای‌ گفتوگۆیه‌كی چڕ، گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و پرسه‌ی لای ئێمه‌ یه‌كلایی بۆته‌وه.‌"

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×