2019-04-16   1245     
ده‌ستبه‌كاربونی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچوك مزراكلی‌و هولیا ئالۆكمه‌ن ئویانك چونه بینای شاره‌وانی‌و ده‌ستبه‌كاربون‌و پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی له‌شاره‌وانییه‌كان ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دوای تێپه‌ڕبونی ١٦ ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، سه‌لچوك مزراكلی هاوسه‌رۆكی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی پێدرا. به‌ڵام به‌بیانوی بڕیارنامه‌كانی حكومه‌ت له‌كاتی باری نائاسایی، به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون به‌هولیا ئالۆكمه‌ن ئویانك نه‌درا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مزراكلی‌و ئویانك پێكه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به‌ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه چونه نێو بینای شاره‌وانی‌و ده‌ستبه‌كاربون.
مزراكلی‌و ئویانك له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییاندا. ئویانك وتی، "ئێره ماڵی گه‌له. ئه‌مڕۆ ئه‌مه ده‌بینرێت. بژی ژیانی سه‌رفراز. ئێمه به‌ڵێمان به‌گه‌لی خۆمانداوه. له‌مه‌یدانه‌كان وتمان ئێره ده‌بێته ماڵی گه‌ل."
ده‌رباره‌ی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربون به‌هولیا ئالۆكمه‌ن ئویانك، مزراكلی وتی، "ئێمه له ٣١ی ئادار به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونمان له‌گه‌لی خۆمان وه‌رگرتووه."
هاوكات هاوشاره‌دار مزراكلی ڕایگه‌یاند، "به‌قه‌یوم‌و كوده‌تاكان هه‌وڵیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه‌دا بگرن. به‌عه‌قڵیه‌تی تاڵانكاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌ماندا كرد. ئێمه ٣١ی ئادار چوینه سه‌ر سندوقه‌كان‌و وه‌ڵامی پێویستمان دایه‌وه. ئێمه ده‌ستبه‌كاری خۆمان ده‌كه‌ین‌و خاوه‌نداره‌تی له‌ده‌ستكه‌وت‌و ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده زوڵمیش بكه‌ن ئێمه سه‌رده‌كه‌وین."
ده‌رباره‌ی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌دو هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌بیانوی بڕیارنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌كاتی باری نائاسایی، سه‌لچوك مزراكلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "ئێمه ئه‌م كاره ناقانونییه قبوڵ ناكه‌ین. گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه قبوڵ ناكات. ئه‌م بارودۆخه كه برینی قوڵی له‌سه‌ر ویژدانه‌كان دروستكردووه له‌لاپه‌ڕه تاریكه‌كانی مێژو تۆمار ده‌كرێت."
مزراكلی ده‌رباره‌ی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ شاره‌وانی وتی، "له‌هه‌مو شاره‌وانییه‌كانی ئێمه سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌دیش هه‌مان سیسته‌م جێبه‌جێده‌كرێت."
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د ڕاشیگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ هه‌مو پێكهاته‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ین. ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سه‌رله‌نوێ چالاك ده‌كه‌ینه‌وه. په‌یمانی شار كه مانگی ڕابردو له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی شار ئاماده‌مان كرد ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین."