2019-04-16   1548     
مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال 2019/4/14
ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ڕێی حیزبه‌وه ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمیان ئاگادار كردۆته‌وه‌و وتاری په‌رله‌مان به "په‌رله‌مانتارێكی داواكراو له‌دادگا سپێردرابو".
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیژنەی باڵای مەراسیمی یادی ئەنفال وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی داوه‌ته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه، "سه‌ره‌تا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌وه نه‌كردووه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له‌ڕێی حیزبه‌وه ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمیان ئاگادار كردۆته‌وه، به‌ڵام وتاری په‌رله‌مان به‌پێی پرۆتۆكۆلی كارپێكراو له‌شوێنی شایسته‌ی خۆیدا دانرا، دواتر له‌پڕ لیژنه‌ی یاده‌كه ئاگادار كرایه‌وه كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی پرۆتۆكۆل له‌شوێنی خۆیدا جێگیركرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نابێ‌و لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌ش ئاگادار ناكاته‌وه‌و له‌مه خراپتریش له‌كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی به‌په‌رله‌مانتارێكی داواكراو له‌دادگا ده‌سپێرێ".
پێشتر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبو كه "له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وتاری په‌رله‌مان له‌پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بو، به‌ڵام دواتر لادرابو وتاری په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان‌و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخڵكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه.لائه‌و كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمییانی به‌بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان:
رونکردنەوەی لیژنەی باڵای مەراسیمی یادی ئەنفال لەسەر ڕونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ناوی ناوه بێرێزی كردن به په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان وڕێكخه‌رانی مه‌راسیمی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له پرۆتۆكۆل لادراوه و وتاری په‌رله‌مان وحكومه‌تی عیراق زیاد كراوه ، ئێمه له لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌م خاڵانه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه :
1. سه‌ره‌تا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌وه نه‌كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له‌ڕێی حیزبه‌وه ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمیان ئاگادار كردۆته‌وه ، به‌ڵام وتاری په‌رله‌مان به‌پێی پرۆتۆكۆلی كارپێكراو له شوێنی شایسته‌ی خۆیدا دانرا ، دواتر له‌پڕ لیژنه‌ی یاده‌كه ئاگادار كرایه‌وه كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوێنێته‌وه ، ئه‌مه‌ش به پێی پرۆتۆكۆل له شوێنی خۆیدا جێگیركرا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نابێ و لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌ش ئاگادار ناكاته‌وه وله‌مه خراپتریش له‌كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی به په‌رله‌مانتارێكی داواكراو له‌دادگا ده‌سپێرێ ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره ، چونكه كه‌سوكاری ئه‌و خۆپیشانده‌ره شه‌هیده‌ی كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆمه‌تباری راسته‌وخۆیه به كوشتنی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2015 ی كه‌لاردا و یاداشتی ده‌سگیركردنی هه‌یه له‌سه‌ری "یاداشتی ده‌سگیركردنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاوپێچ ده‌كه‌ین"، كه‌ئه‌مه‌یان بیستبوو هاتبوونه پشت سه‌كۆ و سه‌ر سته‌یجی مه‌راسیمه‌كه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه ،به‌ڵام تێكڕا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه كه به‌هیچ جۆرێك ئه‌و شوێنه جێناهێڵن وئه‌و سوكایه‌تیه قبوڵ ناكه‌ن و ڕێگه ناده‌ن تۆمه‌تبار به كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به‌ناوی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌رێمه‌وه سوكایه‌تی به خوێنی كوڕه شه‌هیده‌كه‌یان بكات ، ئێمه لێره‌دا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌پرسین حیكمه‌تی دانانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتار له‌م مه‌راسیمه‌دا ونانه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه چیه وخزمه‌تی كێ ده‌كات و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه به‌و په‌رله‌مانتاره داواكراوه بدرایه كێ ته‌حه‌مولی ئاكامه‌كانی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی ده‌كرد كه له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌وتنه‌وه ، له‌كاتێكدا زیاتر له 20 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنه‌جیاجیاكان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان وجینۆساید وزیندانیانی سیاسی كه پاشتر وتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه له‌وێ بوون ، هاوكات پێشتر ڕێكخه‌رانی مه‌راسیم هۆشداریان له‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دابوو و هه‌موولایه‌كیش له‌مباره‌یه‌وه ئاگادار بوون .
2. له‌په‌یوه‌ندی به‌شوێنی وتاری په‌رله‌مانیشدا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا كه وتاری په‌رله‌مان له شوێنی شایانی خۆیدا دانرابوو ،به‌ڵام وه‌فده په‌رله‌مانیه‌كه‌ی پارتی كه به به‌درێژایی مه‌راسیمه‌كه پێداگریان ده‌كرد كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواكراوه وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌خوێنێته‌وه ، تا له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا و له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ولیژنه‌ی باڵای مه‌راسیم ڕازی بوون وتاره‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی تریانه‌وه بخوێنرێته‌وه .
3. ئه‌وه‌ش كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ڵێت له كۆتایدا وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وحكومه‌تی عیراق زیادكراوه ،ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه و په‌رله‌مان وحكومه‌تی عیراق چه‌ند ڕۆژ پێش مه‌راسیمه‌كه په‌یوه‌ندیان به لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌وه كردووه و وتاره‌كانیان به‌پێێ پرۆتۆكۆل له‌شوێنی خۆیدا دانراوه و تاكاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوون له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رانی مه‌راسیم .
لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان
16/4/2019
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان:
بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخڵكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه. ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، له دوو رۆژی ڕابردوودا چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌ڵام نه‌یانكرد.
بۆیه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌مان به‌پێویست زانی بۆ پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، 16/4/2019