لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئاشكرای دەكات كە شەوی رابردو لەقەڵادزێ تەرمی ژنێك دەدۆزرێتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات ژنەكە لەدایكبوی ساڵی 1990 بوەو ژنی ماڵ بوە.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت شەوی ڕابردو تەرمی ژنێك بەناوی" ت . ب . ع" لەدایك بوی ساڵی 1990 ، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی قەڵادزێ لەگەڕەكی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی كە هۆكاری مردنەكەی نادیارە، باس لەوەش دەكات بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەشی بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی.
پۆلیسی راپەرین دەڵێت ":لەلایەكی ترەوە منداڵێك بە ناوی " م . ح . ح" لەدایك بوی ساڵی 2011 دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەكی ئیمام قاسم لە لایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر رانیەوە هەبوە، بە وتەی خۆی چۆتە ماركێتێك و دواتر لەلایەن شاگردی ماركێتەكە چەقۆی لێ دراوەو بەو هۆیەشەوە بریندار بووە، پاشان دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگیركردنی تۆمەتبار، بە وتەی تۆمەتبارەكەش لەكاتی پاكردنەوەی كەلوپەلی ماركێتەكە بەهەڵە چەقۆ بەر ئەو منداڵە كەوتووە".