هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی روناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری
سلێمانی له‌ڕێی گڵۆپی لید-ه‌وه په‌سه‌ندكرا، پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی دو ملیۆن دۆلاری
تێده‌چێت و بودجه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه دابین ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌هه‌ولێر، به‌رنامه‌ی كۆمه‌كی
یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ بره‌ودان به چاكبونه‌وه‌و سه‌قامگیریی له‌عێراقدا، له ڕێی به‌ره‌وپێشبردنی
ناوخۆییه‌وه، به‌ڕێوه‌چو.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كه وه‌ك پارێزگاری سلێمانی به‌شداری به‌رنامه‌كه‌ی
كردوه، له‌وباره‌یه‌وه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"دوای ئه‌وه‌ی له
مانگی شوباتی 2018دا، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆكدا؛ پارێزگای سلێمانی-مان كرد
به ئه‌ندام له په‌یمانی ئه‌وروپا بۆ كه‌شوهه‌وا و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به
یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ڕێكخراوی UNDP كرد له برۆكسێل؛ ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی
ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێی گلۆپی لید-ه‌وه به
قه‌باره‌ی 10 هه‌زار گلۆپ و به تێچوی نزیكه‌ی دو ملیۆن دۆلار، له لایه‌ن یه‌كێتیی
ئه‌وروپاو ڕێكخراوی UNDP و ڕێكخراوی UN HABITATه‌وه په‌سه‌ندكراو،
هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپاو پارێزگاری
سلێمانیدا ئیمزاكرا."
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه
ڕوبه‌ری ڕوناكیی له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كاندا زیادده‌كات و خۆی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واو
ڕوناكیی و تاركیدا ده‌گونجێنێت، ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 842 هه‌زارو 427
دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه."
وتوشیه‌تی"بڕی كاره‌بای به‌كارهاتو بۆ كارپێكردنی ئه‌م
10 هه‌زار بلاجكتۆره له 30 هه‌زار ئه‌مپێره‌وه بۆ نۆ هه‌زار ئه‌مپێر كه‌مده‌كاته‌وه،
10 هه‌زار كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گ ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی كاره‌با
تا له ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی تری شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا به‌كاربهێنرێته‌وه
كه كۆی بڕی سودلێوه‌رگیراو جگه له‌و بڕانه‌ی باسكران نزیكه‌ی 400 هه‌زار دۆلاره،
لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌رفه‌تی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت
و ڕۆڵی له بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕدا ده‌بێت و ڕوداوی هاتوچۆ كه‌مده‌كاته‌وه، سلێمانی
ده‌خاته سه‌رنه‌خشه‌ی نوێی وزه نوێكان و دۆستی ژینگه.بنه‌مای لامه‌ركه‌زیی له به‌ڕێوه‌بردنی
پارێزگاكاندا ده‌چه‌سپێنێت كه یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌كێتیی ئه‌وروپا."