سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند،
دهستهی دهستپاكی ههرێم لهرابردودا نهیتوانیوه رۆڵی خۆی بگێڕێت. جهختیش دهكاتهوه
كه لە پرسی گەندەڵیدا چاوپۆشی لە کەس ناکەن و لە وەزیرەکانی گۆڕانەوە دەست پێدەکەن.
ئاوێنه: شیرین ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی
لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبهكهی رایگەیاند؛ لە هەرێمی
کوردستان گەندەڵی کۆی سێکتەرەکانی تەنیوەو هێمای بۆ ئهوهش كرد كه دەستەی دەستپاکی
لە رابردودا نەیتوانیوە رۆڵی خۆی بگێڕێت و دەیانەوێت لەم خولەدا لیژنەی دەستپاکی چالاک
بکەن.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەوان وەکو لیژنەی دەستپاکی بەهیچ
شێوەیەک چاوپۆشی لە گەندەڵی ناکەن و هەمو هەوڵ و کارێک دەکەن بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی.
ناوبراو باسی لەوەکرد، بەشێکی زۆری کەسیەکانی گەندەڵی لەرێگەی
یاسای لێبوردنی گشتییەوە داخراون، بە جۆرێک بە دەیان کەس و دۆسییە کە تۆمەتبارن بە
گەندەڵی بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتییەوە دۆسییەکانیان کراوە بە ماددەیەک لە یاسای سزادانی
عێراقی و دواتریش ئازادکراون.
رونیشیکردەوە، لەرێگەی پەرلەمانەوە دەیانەوێت یەکەم کاریان
پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی بێت، هەروەها بە پێویستیشی زانی پرسی چاکسازیی لە پێشینەی
کارەکانی حکومەتی نوێ بێت و دەستی حیزب لە حکومەت جیابکرێتەوە و میدیاش رۆڵی خۆی بگێڕێت.
شیرین ئەمین ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان پلانی تۆکمەی
هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و هەروەها لەژێر چەتری چاکسازیی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵیش
بەشداری حکومەتی کردوە.
جەختی کردەوە، لە پرسی گەندەڵی چاوپۆشی لە کەس ناکەن و لە
وەزیرەکانی گۆڕانەوە دەست پێدەکەن، هەر وەزیر و بەرپرسێکی گۆڕان لە حکومەتدا تۆمەتێکی
لەسەر بێت، یەکەم کەس خۆیان بەدواداچونی بۆ دەکەن و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن.