شۆفێرانی هێڵی هەولێر – بەغدا گرد دەبنەوە
  2019-04-18       619       


بەمەبەستی رێگریكردن لەكردنەوەی نوسینگەی نایاسایی بەشێك لە شۆفێرانی هێڵی هەولێر -  بەغدا گرد دەبنەوە، داواش لەوەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن رەچاوی دۆخ‌و ژیانی شۆفێرانی ئەو هێڵە بكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەشێك لەشۆفێرانی تەكسی هێڵی هەولێر – بەغدا گردبونەوە‌و رێگەی سەرەكی هەولێر – بەغدایان گرت، پێشیان وایە ئەو نوسینگە نایاسایەی دروستكراوە زیان لەگوزەران‌و ژیانیان دەدات، داواش لە وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن رێگربێت لەو ئۆتومبێلانەی بە شێوەی  نایاسایی كاری گواستنەوەی سەرنشینان دەكەن لەو رێگایە.


هەروەك باس لەوەش دەكەن تاكسییان هەیە ژیان‌و گوزەرانی چەند خێزانێكی پێوەبەندە، كاركردنی ئۆتومبێلی دیكەش لەو رێگایە كاری كردوەتەوە سەر ژیان‌و ئیش‌و كارەكانیان، هۆشداریش دەدەن بەوەی ئەگەر رێگەچارەیەك بۆ كێشەكەیان نەدۆزرێتەوە ئەوا بەردەوام دەبن لەخۆپیشاندان‌و گردبونەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×