كه‌شناسی هه‌رێم
پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و(پێنجشه‌ممه) له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان
باران بارین ده‌ست پێبكات.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و ئاسمان له‌نێوان هه‌ورو نیمچه هه‌وردا ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ناوچه‌كانی باشور‌و رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها
ه‌ندێك له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم باران ببارێت.
ئه‌وه‌شی
خستۆته‌ڕو كه باران بارینه‌كه له‌هه‌ندێك له‌و ناوچانه هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا
ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌ئێستادا له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر باران بارینی به‌خوڕ
ده‌ستی پێكردوه.