كەشناسی هەرێم: بارانی بە لێزمە دەبارێت
  2019-04-19       1399       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەڵێت، بارانی بەلێزمە دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی باشوری كوردستان لەنیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی لێزمە باران و هەورە تریشقە لەزۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكاندا بەتایبەتی لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا تاكو ئێوارە پاشان كاریگەرییەكەی كەم دەبێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر ئەمڕۆ ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

 

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش رایگەیاندوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی لێزمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ لەناوچەو كاتی جیاجیای پارێزگاكاندا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×