لیوا قارەمان: هیچ بڕیارێكی ئەمریكا نییە بۆ كەمكردنەوە یان راگرتنی هاوكارییەكانی پێشمەرگە
  2019-04-19       1890       

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، ھیچ بڕیارێکی رەسمی لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن)ەوە نییە بۆ کەمکردنەوە یان راگرتنی ھاوکارییەکانی پێشمەرگەو دەشڵێت، پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوامن.

ئاوێنە: لەبارەی دەنگۆی کەمکردنەوەی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای یەكێتی راگەیاند، تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی رەسمیان لەلایەن پەنتاگۆنەوە پێنەگەشتوە.

لەو بارەیەوە وتیشی، لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییانەی ئەمریکا دەیدات بە سوپای عێراق، پشکی پێشمەرگەش دەدرێت و تا ئێستاش ئەو ھاوکارییانە بەردەوامن.

لیوا قارەمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ماوەی دو رۆژە بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی بەرگری عێراق، لەھەولێرەو لەگەڵ لێپسراوانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگفتوگۆدایە، لەسەر میکانیزمەکانی خەرجکردنی موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە کە لەلایەن بەغدادەوە رەوانە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×