پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لاپەڕەی رەسمی(پەیج)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاک کراوە.
ئاوێنە: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٢٠ی نیسانی ٢٠١٩) پەیجەکەیان لە
فەیسبوک هاک کراوە و لە هەوڵی گەڕاندنەوەیدان، تائێستاش نازانن لەلایەن کێوە هاک کراوە.
ئەو کەسەی پەیجەکەی هاک کردوە، بەشێک لە بڵاوکراوەکانی
سڕیونەتەوە و وێنەی چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داناوە و بە "گەندەڵیی"
تۆمەتباری کردون.
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زیاتر
لە ٤٠ هەزار لایکی هەیە و رۆژانە کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەو روداوانە
بڵاودەکاتەوە کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەدا رودەدەن.