بەڕێوەبەری ناحیەیەكی شنگال دەستی لەكاركێشایەوە
  2019-04-20       669       

بەڕێوەبەری ناحیەی "گرعزێر"ی باشوری قەزای شنگال دەستی لەكاركێشایەوە و سەبارەت بەهۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی دەڵێت"ناحیەكە لەلایەن حەشدی شەعبی-یەوە بەڕێوەدەبرا و دەسەڵات شەرعی نەبو."

ئاوێنە: شوكر ملحم، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی رایگەیاند"دوای ڕوداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئێمە ئیدارەی شنگال و ناحیەی گرعزێر-مان گرتە دەست، بەڵام بەهۆی نەبونی دەستەڵات و وەرگرتنی شەرعییەتەوە، دەستمان لە كار كێشایەوە."

ملحم وتیشی"ئێستا ناحیەی گرعزێر بەتەواوی وێرانە و بە كەڵكی ژیانكردن نایەت، ئەنجومەنی پارێزگای موسڵیش شەرعیەت بە ئێمە نادات و ئیدارەی كۆنی شنگال-یش ناگەڕێتەوە و هیچ دەستەڵاتێك لە دەستماندا نەبو، هەر لەبەر ئەوە دەستمان لە كار كێشاوەتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×