پشتیوان سادق: شێوازی تاقیكردنەوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە
  2019-04-20       1635       

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگۆی گۆرانكایكردن لەشێوازی تاقیكردنەوەكان رایدەگەیەنێت شێوازی تاقیكردنەوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە‌و هیچ گۆرانكارییەك روینەداوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی بۆ راگەیاندنەكان رەتیكردەوە كە هیچ گۆرانكارییەك لەشێواز‌و كاتی تاقیكردنەوەكان رویدابێت، ئاماژەی بەوەش كرد لەو بارەیەوە دڵنیایی بە خوێندكاران‌و قوتابیان دەدەن.


وەزیری پەروەردە رایگەیاند بەپێی دەستور‌و یاساكانی حكومەتی عێراقی رێگەنادرێت رێگە بەوە نادرێت خوێندن بكرێت بە پارە.


پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابویەوە كە بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان گۆرانكاریی لەكات‌و خشتەی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەمساڵ دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×