بری بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد دەكرێت
  2019-04-20       1352       

لەئاگادارینامەیەكیدا كە وێنەیەكی بە ئاوێنە گەیشتوە قایمقامیەتی قەزای دوكان هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بەوەی بری بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد دەكرێت، باس لەوەش دەكات بەهۆی زیاد بەردانەوەی ئاوەكە رێگەی گشتی گەشتیاری "سارتكە" دادەخرێت.


ئاوێنە: قایمقامیەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت ، شۆفێران و خاوه‌ن كه‌پر و پرۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، سبەینێ‌ یەك شەممە" ئاوی بەنداوی دوكان بە رێژەیەكی زیاتر بەردەدەنەوە، ئەم كارەشیان لەپێناو ئەوەیە كە ئاستی ئاوەكە بگەیەننەوە بۆ هەزرا مەتر سێجا وەك پێشو.


دەشڵێت "ناچارین شەقامی گشتی گەشتیاری (سارتكە)  داخەین، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێراندا، باس لەوەش دەكات لەپێناو گەشتیاراندا  پێشتر لەرۆژانی هەینی‌و شەمماندا لەسەر داوای قایمقامیەت كەمتر ئاوی بەنداوەكە بەردراونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×