هەپەگە، كوژران‌و برینداربونی ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت
  2019-04-20       1730       

 
ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" كوژران‌و برینداربونی ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا لەلایەن گەریلاكانی هەپەگە‌و یەژاستاروە رادەگەیەنێت.


ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاشكرای دەكات گەریلاكانی هەپەگە‌و یەژاستار لەچەند چالاكییەكیاندا لەدژی سوپای توركیا ژمارەیەك سەربازیان كوشتوە‌و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار كردون، بەپێی راگەیەنراوەكە چالاكییەكان لە دو رۆژی رابردو ئەنجام دراون.


ئاماژەبەوە دەكات دوێنێ‌ "هەینی" لەدژی ئۆتومبێلێكی سەربازی سوپای توركیا گەریلاكانیان چالاكییەكیان ئەنجامداوە كە تێیدا 2 سەرباز كوژراون‌و چەند سەربازێكی دیكەش بریندار بون.


لەلایەكی دیكەوە باس لەوە دەكات رۆژی "پێنج شەممە" ی رابردوش لەچیای جودی شرناخ ژمارەیەك سەرباز كوژراون‌و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربون، ئاماژەبەوەش دەكات ئاماری كوژراو و بریندارەكانیان دەستنەكەوتوە، لەگردی لێلكانی سەر بە ناحیەی سیدەكانیش سەربازێك كوژراوە، لەهەمان ناوچە گەریلا چالاكییەكی دیكەی ئەنجامداوە ۆ ژمارەیەك سەربازی كوشتوە‌و بریندار كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×