فواد حسێن، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت له‌به‌غداده‌وه موچه‌ی مانگه‌كانی 4,3,2,1 مان به‌ته‌واوی به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وتیشی " ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه زۆرباشه، واته من ناڵێم كێشه نیه به‌ڵام كێشه‌كان به‌ڕێگای تر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت واته هه‌میشه به گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێت".
ئاوێنە: فواد حسێن، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریكای وتوە "موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو بڕی(317) ملیار دینار نێردرا بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ له‌گه‌ڵ موچه‌كه‌دا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له‌مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه نێردرا بۆ هه‌رێم وه مانگی چواریش هه‌روا، ئیتر بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمه له‌یاسای بودجه‌دا نیه ئێمه به‌پێی یاسای بودجه كارمان كردووه موچه‌ی مانگی4,3,2,1 به‌ته‌واوی نێردراوه بۆ كوردستان ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن "ته‌فسیری" ده‌كات كه‌یفی خۆیانه خۆ "قورئانیش" ته‌فسیری جیای بۆ ده‌كه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام دۆخی كوردستان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه بودجه نه‌نێردرا بۆ كوردستان ئێستا كه پاشه‌كه‌وتی موچه لاچووه هه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت".
راشیدەگەیەنێت وه‌ك وه‌زیری دارایی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وه‌زیری به‌رگری ڕه‌زامه‌ندییان نواند له‌سه‌ر خه‌رجكردنی (68)ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژەبەوەش دەكات له‌م ڕۆژانه‌دا به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له شێوازی هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، د.فوئاد حسێن ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت."