حامیدی حاجی غالی: هیرۆ خان تەندروستی باش نیە
  2019-04-23       2979       


حامید حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەداخەوە هێرۆخان تەندروستی باش نیە‌و ناتوانێت بەشداریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكات، دەشڵێت "ئەگەر بەر بژێریشی بكەین، خۆی ناتوانێت هیچ پۆستێكی ناو یەكێتی بەرێوە بەرێت".


ئاوێنە: لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هەفتەنامەی "باس" ی پارتی حامید حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و كەسی یەكەمی باڵی دەسترۆیشتوی ناو ئەو حزبە ناتوانێت هیچ پۆستێكی حزبی بەرێوە ببات.



لەبارەی بەستنی گۆنگرەشەوە وتویەتی " لەناو یەکێتی کەس ناتوانێت باسی پۆستی سکرتێری گشتی بکات، چونکە کۆنگرە  ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە و نازانم پۆستی سکرتێری گشتی دەمێنێت یان نا، بەڵام ھەموو پرسێکی سیاسیی یەکێتی، لەناو کۆنگرە یەکلایی دەکرێنەوە".
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×