ئاراس حەسۆ میرخاس، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشیان نەبوە، باس لەوەش دەكات كادێرانی حزبەكەی ئاسودەن كە لەكابینەی نوێی حكومەت كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری ناكات.
ئاوێنە: ئاراس حەسۆ میرخاس، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "زۆر دڵخۆش بوم بەوەی كە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئەم حكومەتەی بە شایانی ئەوە نەزانی كە كۆمەڵ بەشدایی تێدا بكات، چونكە زۆرینەی كادیر‌و لایەنگرانی پارتی ترسی ئەوەیان هەبوە كە جارێكی تر پارتی رازی ببێ و كۆمەڵی ئیسلامی بەشدار بكات".
راشیدەگەیەنێت ئێستا بەم هەڵوێستەی مامۆستا "عەلی باپیر" كەوادیری پارتی ئاسودەن، پێشی وایە پارتی‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشیان نەبوە‌و نیە تا پێكەوە حوكمرانی كوردستان بكەن.
پێشتر عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شایسته‌ی ئه‌وه نازانێت كه حزبه‌كه‌ی به‌شداری تێدا بكات هه‌رچه‌نده دوایی هه‌ڵوێستی كۆتایی كۆمه‌ڵ له‌ڕێگای رێكاره حزبییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
دوێنێ له‌وته‌یه‌كدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی سیمینارێكی له‌سلێمانی، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند"بێگومان هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، بۆ ئه‌وه به‌شداری ده‌كات تا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی دوایی رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ئیداره‌دانی وڵات‌دا. واته هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه به‌پێی ئیستحقاقی خۆی به‌شدار بێت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا واته به‌شدار بێت له‌حكومه‌تدا."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی كه دیارن و ئێستا ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنن له‌نێوانیاندا زۆر گرفت دروست بوه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه گرفتی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه كامیان ده‌یه‌وێت "زیاتر دادگه‌ریی بچه‌سپێنیت، زیاتر قۆرخكاریی و گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكات، زیاتر ماف و ئازادییه‌كان بۆ خه‌ڵكی دابین بكات، زیاتر گرفت و كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات"
به‌ڵكو به‌قسه‌ی عه‌لی باپیر دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر "پۆست و پێگه"یه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن یان نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كابینه‌كه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتی"به‌نیسبه‌ت خۆشمانه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی، قسه زۆر كراون و ده‌كرێن، دیاره هه‌ڵوێستی ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوایی له‌ڕێگه‌ی رێكاره حزبییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام من به‌شه‌خسی خۆم گه‌یشتومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و كابینه‌ی نۆیه‌مه شایسته‌ی ئه‌وه نییه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێیدا به‌شدار بێت. چونكه كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێن چێشتی خۆش له‌به‌ره‌وه دیاره، كابینه‌یه‌ك له‌به‌ر چه‌ند پێگه‌و پۆستێكی شه‌خسی ئاوا بئاڵقێت، به‌دوری ده‌زانم خێر بداته‌وه بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند ئومێدیش ده‌كه‌ین وابێت كه شوێنی هیوا و ئاوات و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت."