2019-04-23   1720     
د. چۆمان هەردی
د. چۆمان هەردی، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدانو لێکۆڵینەوە، پێیوایه كه سیستەمی کۆتای ٣٠% بۆ ژنان زۆر کەمە. راشیدهگهیهنێت، حزبهكان لەسەر بنەمای تواناو هۆشیاری جێندەریی ژنان ههڵنابژێرن بۆ پۆستهكان.
ئاوێنه: د. چۆمان هەردی، مامۆستای زانکۆو بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدانو لێکۆڵینەوە لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق سلێمانی، باس لهسیستمی كۆتایی ژنان دهكاتو ههڵسهنگاندنی بۆ دهكات.
لهو روهوه دهڵێت، "لەپۆستە ئیدارییو حکومەییەکاندا ژنان پشکێکێکی کەمیان بەرئەکەوێت، لەکاتێکدا بڕیاری ١٣\٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان دەبێت بەشداربن لەحکومڕانیدا."
د. چۆمان هەردی رایگهیاندووه، "لە سەروبەندی پێکهێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتدا، وەکو جارەکانی ڕابردو لایەنە سیاسییەکان ڕێگەیان نەداوە کە ژنان بەپێی پێویست پۆستی حکومی وەرگرن. سیستەمی کۆتای ٣٠% زۆر کەمەو ئەو کەسانەشی کە پارتە سیاسییەکان هەڵیان ئەبژێرن لەسەر بنەمای تواناو هۆشیاری جێندەری نییە، بەڵکو بەهۆی پەیوەندی ئەوانەوەیە بەحزبەوە، هەر بۆیە زۆر جار ناتوانن داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکەن."
بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر ڕەخنە لەسیستەمی کۆتای ٣٠%ی دەگرێت بۆ ژنانو داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ڕێگە بدەن کە ژنان لەهەر سێ دەسەڵاتەکدا -پهرلهمان، حكومهت، دادوهری- بەقەبارەی خۆیان لەکۆمەڵگادا بەرپرسیارییەتیان پێبدرێت.