"رۆژانی هەینی پردی دەربەندی رانیە دادەخرێت".
  2019-04-26       986       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی چاككردن‌و پاراستنی رێگاوبانی راپەرین هاتوچۆی هەمو جۆرە ئۆتومبێلێك لەسەر پردی دەربەند قەدەغە دەكات، باس لەوەش دەكات بریارەكە لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان‌و گەشتیاراندایە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی چاككردن‌و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی راپەرین لەپێنو سەلامەتی‌و گیانی هاوڵاتیان‌و گەشتیاران هەمو جۆرە هاتوچۆیەكی ئۆتومبێل لەسەر پردی دەربەندی رانیە قەدەغە دەكات، ئاماژەبەوەش دەكات بریارەكەیان ناچارییە، دەشڵێت "رۆژانی هەینی پردی دەربەندی رانیە دادەخرێت".



پردەكە توانای هەڵگرتنی 30 تەن قورسایی هەیە، بەڵام لەرۆژانی هەینی بەهۆی كۆبونەوەی ژمارەیەكی زۆری ئۆتومبێل لەسەر پردەكە مەترسی دروست دەبێت، هەربۆیە بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەسەر ئەو پردە كە ناوچەی بنگرد‌و رانیە بەیەكەوە دەبەستێتەوی دراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×