هەرێم: سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری رێكدەخرێت
  2019-04-26       1861       

بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، لیوا رزگار عەلی رایدەگەیەنێت سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری رێكدەخرێت‌و لەسەر جەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یەك شێوازی مۆڵەتی شۆفێری دەبێت‌و هەفتەی داهاتوش كۆبونەوەیەك لەسەر ئەو پرسە بەرێوە دەچێت.


ئاوێنە: لیوا رزگار عەلی، بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، لیوا رزگار عەلی ئاشكرایدەكات یەك سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لەهەرێمی كوردستان پەیرەو دەكرێت، رۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوش لیژنەی رێكخستنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەرێم كۆدەبێتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێن‌و بریاردان.


دەشڵێت " بڕیاردراوە سیستمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێم یەك بخرێت و لەسەرجەم شارەكان بە یەك شێواز مۆڵەتی شۆفێری بدرێت بە هاوڵاتیان، هێشتا ئەو سیستمە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، چونكە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە پێویستی بە دابینكردنی پارچە زەوییەكی بەرفراوان هەیە لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی بۆ تاقیكردنەوەی پراكتیكی بەكاردێن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×