"شیعری ژنانی کورد" بە زمانی فەڕەنسی بڵاودەبێتەوە
  2021-04-07       1802       
"شیعری ژنانی کورد" بە زمانی فەڕەنسی لە دەزگای ئارمەتان بڵاوبووەوە لە ژێرناونیشانی  Poèmes kurdes au féminin.
بەرهەمی ناوبراو شیعری ٣٠ ژنە شاعیری کوردستان لە خۆ دەگرێ کە ئەحمەدی مەلا کۆی کردوونەتەوە و تەرجەمەی سەر زمانی فەڕەنسی کردوون.
ئەم هەڵمەتە ئەدەبییە وەکو هێڵی هاوتەریب هاتۆتە پێشەوە لەپاڵ کچانی رۆژئاوڤا کە بە دڵ و گیان بەرگرییان لە خاک و ئاوی خۆیان کرد.
نیکۆل بارییەر پێشەکی بۆ نووسیوە و ژێرار شالیان، گەورە نووسەری فەڕەنسی دوا لاپەڕەی رازاندۆیەوە و زاری هونەرمەند دیزانی بەرگەکەی کێشاوە و لە زنجیرە کتێبی " میللەتان، کەلتوور و ئەدەبی رۆژهەڵات" بڵاوبۆتەوە کە نەزەند بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×