دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا رادەگیرێت
  2019-04-27       1275       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات كە لەئێستادا دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا راگیراوەو هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بەغدا لەماوەی 1ی نیسان تا 1ی ئاب ناردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان رادەگرێت.

ئاوێنە: رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمیدیای رەسمی یەكێتی رایگەیاند"هەمو ساڵێك لە 1-4 ەوە بەغدا ناردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان رادەگرێت چونكە وەرز دەگۆڕێت بۆ گەرما."

وتیشی"بەشێوەیەكی ئاسایی لە 1-8ەوە ناردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان لەلایەن بەغداوە دەستپێدەكاتەوە."

رێكەوت زەكی ئەوەشی خستەڕو"لە ئێستادا ئەگەر هەواڵی دابەشكردنی نەوت لە جێگەیەك هەبێت رەنگە لەو نەوتە بێت كە ماوەتەوە و بزانرێت جێگەیەك بۆی زەرورە دابەشبكرێت، بەدەرلەوە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا راگیراوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×