ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌غدا كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
  2019-05-09       547       

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌نزیك بازاڕی "جه‌میله‌" ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 10 كه‌سیش برینداربون.

ئاوێنه‌: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌دینه‌سه‌در له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا رویداوه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژراون و بریندار بون.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ قوربانیانی روداوه‌كه‌ی به‌ ژماره‌ نه‌خستۆته‌ڕو.

به‌ڵام میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 10 كه‌سیش بریندار بون.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×