هەرێم: موچەی 13 وەزارەت‌و دامەزراوە دابەش دەكرێت
  2019-05-11       2369       

چاوەروان دەكرێت سبەینێ‌ "یەك شەممە" وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی موچەی ژمارەیەك لەوەزارەت بكات، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن دابەشكردنی موچە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: وابریارە سبەینێ‌ "یەك شەممە" وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكات، بە پێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستدایە لەم هەفتەیەدا موچەی 13 وەزارەت‌و دامەزراوەی حكومەتی هەرێم بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.

 

دابەشكردنی موچە بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە:

 

یەكشەمە ڕێكەوتی 12/5/2019

تەندروستی


"دوشەممە" 
كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان
كەسوكاری شەهیدان
زیندانیە سیاسیەكان


" سێ شەممە" 
كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
داد
ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم
خاوەن پێداویستیەتایبەتەكان


" چوارشەممە" 
خوێندنی باڵاوتوێژینەوەزانستی


" پێنج شەممە"   
ناوخۆ
سامانەسروشتیەكان
ئەوقاف و كاروباری_ئاینیی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×