ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له شه‌ڕی نێوان دو بنه‌ماڵه‌دا
له بازیان كه‌سێك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بو.
ئاوێنه: نه‌وزاد نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان به
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند رایگه‌یاند شه‌ڕه‌كه له‌نێوان ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌دا به‌هۆی
كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست بوه.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان له‌ڕوداوه‌كه
كه‌سێك له یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كان بریندار بوه‌و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندراوه به
نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی نێوان ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌وه
كه‌سێك دیكه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه بریندار بوه‌و گوازراوه‌ته‌وه
بۆ نه‌خۆشخانه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی بازیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه ساڵی رابردو كه‌سێك له‌م دو بنمهڵهیه له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیكه به‌شه‌ڕ هاتوه‌و كه‌سێكی لێ كوشتون به‌ڵام خۆی راده‌ستی پۆلیس
نه‌كردوه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی دوه‌م ته‌قه‌یان له‌و كه‌سه كردوه كه تۆمه‌تبار بوه
به كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌یان و برینداریان كردوه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه
گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌كۆتاییشدا ئاشكرایكرد كه له‌ئێستادا دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان
گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له
روداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه.