2019-05-15   690     
مستەفا چاوڕەش
مستەفا چاوڕەش كه یهكێكه لهكاندیدهكانی وهزارهتی پێشمهرگه لهكابینهی نۆیهم، جهخت لهیهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه دهكاتهوهو بهپێویستی دهزانێت كه یەکێتیو پارتی دابنیشنو بڕیار بدەن.
ئاوێنه: مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه، "هاوپەیمانان چەندین کۆبونەوەیان بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێکردوین، بەڵام یەکخستنەوەی ئەو هێزانە تەنها بەوەزیر ناکرێت، بەڵکو دەبێت یەکێتیو پارتی دڵیان باش بکەن."
وتیشی، "یەکخستنەوەی هێزەکانی هەفتاو هەشتا بەخەیاڵ ناکرێتو پێداویستی دەوێ، دەبێت یەکێتیو پارتی دابنیشنو بڕیار بدەن، نەک مەسەلەکە بخرێتە دەست فڵانو فیسان."
سەبارەت بەوەی تاچەند یەکێتیو پارتی جدین لەیەکخستنەوەی پێشمەرگەو دەستبەردابون لەو هێزە، مستەفا چاوڕەش وتی، "ئێمە بەباشی دەزانین پێشمەرگە هی خەڵک بێت نەک حزب، بەڵام ئەمە بەخەیاڵ ناکرێ، چەکو بارەگای دەوێ."
بهوتهی ئهو، "ئێمە تا ئێستا لەرێگەی کۆستەرو بەکرێ هاتوچۆ بەپێشمەرگە دەکەین، جلیان لەجل ناچێت، تفەنگیان لەتفەنگ ناچێت، پێڵاویان لەپێڵاو ناچێت، تەمەنا دەکەم لەدەمی خۆمانی بگرینەوەو ئەم هێزە یەکبخەینەوە."
راشیگهیاندووه، "ئێمە کە هێزمان هەیە مێژو دروستیکردووە، بەخەیاڵ دروستنەبووە، خەڵکی تر کەهێزی نیە، خەباتی نەکردووە، ئینجا ئەوان ئێمە بەمیلیشیا دەزاننو ئیمانیان پێمان نیە."
ئهوهشی وتووه، "هاوپەیمانان دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ یەک هێزدا بکەن، نەک دو سێ هێزی جیاواز."
مستەفا چاوڕەش یەکێکە لەکاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام نەیشاردەوە ئەو کارە بەتەنها بەوەزیر ناکرێ، لهو روهوه وتی، "گەر یەکێتیو پارتی پشتیوان بن، ئیمکانیەتو توانای خۆیانە بخەنە بەردەست، هاوپەیمانان کۆمەکمان بکات، خۆم یەکێکم لەوانەی لەگەڵ یەکخستنەوەی پێشمەرگەم."