له‌مه‌ودوا یاسای پیشه‌سازی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی
هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و به‌پێی یاساكه‌ش كارگه تازه دامه‌زراوه‌كان و خاوه‌نی
كارگه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له باج ده‌به‌خشرێن.
ئاوێنه: نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوبه‌ری گشتی بازرگانی به‌میدیای
ره‌سمی یه‌كێتی راگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان كار به یاسای پیشه‌سازی
عێراق ده‌كات.
وتیشی"یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن كارگه‌كانه
و به‌گوێره‌ی یاساكه كارگه تازه دامه‌زراوه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له رسومات و پێنج
ساڵ له باج ده‌به‌خشرێن، له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی كارگه‌كانی
خۆراك ده‌درێت."
هه‌روه‌ها وتیشی"ئاسانكاری بۆ هێنانی كه‌ره‌سته‌ی كارگه‌كان
ده‌كرێت، گومرگی ئامێری هاورده‌كراو بۆ كارگه‌كانی ناوخۆ ته‌نها له‌سه‌دا یه‌ك ده‌بێت."