سەركردەیەكی دەستلەكاركێشاوەی كۆمەڵ: هەروا دانانیشین‌و بەرنامەی ستراتیژی خۆمان دەبێت
  2019-05-19       1213       

 

ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، ئیسماعیل ره‌سول رایدەگەیەنێت خەڵكی دیكەش هەیە لەوانەیە لەداهاتو دەستلەكار بكێشنەوە باس لەوەش دەكات لەداهاتودا بەرنامە‌و كار‌و پرۆژەی خۆیان دەبێت‌و هەروا دانانیشن، ‌و بەرنامەو ستراتیژی خۆیان دەبێت چ لەرێگای رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنییەوە بێت چ لەرێگای حزبی سیاسییەوە بێت.

 

ئاوێنە: ئیسماعیل ره‌سول،  ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی‌و دەستلەكار كێشانەوەی ئەندامانی سەركردایەتی‌و بەرپرسانی دیكەی ئەو حزبە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند گرژیەکان گەیشتە ڕادەیەک دەرکەوتەو دەرهاوێشتەی خراپی دەبوو ئەوەی تەرکیزی لەسەر دەکەم بریتیە لە نادادگەری ناعەدالەتی نەمدەتوانی سەلاحیاتی خوم جێبەجێ بکەم، زور مافی خوم خورا تەنازولم لێی کرد بەڵام مافی ئەو خەڵکە نەمتوانی چونکە ئەو خەڵکە دەنگی بەمن داوە، ئاخیر هۆکار ئەوەبوو داوای پازدە خۆلەکم کرد لە ئەنجومەنی سیاسی بمدەنێ جەنابی ئەمیریش موافقەی کرد بەڵام دواتر ڕێگە نەدرا بتوانم لەگەڵ ئەو بەڕێزانە قسە بکەم.

 

دەشڵێت " ئەگەر وا بروات کۆمەڵی ئیسلامی بەرەو هەڵدێر دەچێت لە لایەن کۆمەڵێک خەڵکەوە کە ناتوانن ئیدارەی بدەن ، ناعەدالەتی لە هەندێک بابەتدا ناکرێت کەسێک سێ ئیش و سێ پۆستی هەبێت و کەسێکیش هیچی نەبێت ، بابەتەکان دوور و درێژە بە سی مقابلەش تەواو نابێت".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×