سامان گه‌رمیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوا
ده‌كات رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان كه له‌ساڵی 2012 له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و
مام جه‌لال ئه‌نجامدرا، جێبه‌جێ بكرێت، له‌پێناو رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی "بیروڕای
كه‌مینه‌یه‌ك به‌سه‌ر خواستی گه‌لێكدا" سه‌ركه‌وێت.
ئاوێنه: سامان گه‌رمیانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی
ئایاری 2019 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی دو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان
مسته‌فادا، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"چیتر پێویستە ڕێکەوتننامەی
دەباشان بخرێتە بواری جیبەجێکردنەوە کە ئەمەش خەونی هەردو سەرکردەی هەمیشە زیندو مام
جەلال و کاک نەوشیروان بوە!"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتوشیه‌تی"با چیتر نەهێڵین
بیروڕای کەمینەیەک سەربکەوێت بەسەر خواستی گەلێکدا!"
رێككه‌وتنی ده‌باشان كه به لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشان-یش ناسراوه له‌مانگی
ئه‌یلولی ساڵی 2012 له‌نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی و نه‌وشیروان
مسته‌فا، رێكخه‌ری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، له‌ماڵی تاڵه‌بانی له ده‌باشان ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی
كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه به ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و یاسای سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمه‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان تا به‌شێوه‌ی سازانی نێوان لایه‌نه
سیاسییه‌كان هه‌موار بكرێنه‌وه.