"بە بەرنامە كار بۆ تەعریبكردنی ناوچە دابرێنراوەكانی كوردستان دەكرێت"
  2019-05-21       928       

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، موحەمەد ئەحمەد رایدەگەیەنێت بە بەرنامە كار بۆ تەعریبكردنی ناوچە دابرێنراوەكانی كوردستان دەكرێت، ئاماژەبەوەش دەكات لەدوای سوتاندنی بەروبومی جوتیارانی خانەقین، مەترسیش لەسەر هاوڵاتیانی دوز خورماتوش هەیە.


ئاوێنە: موحەمەد ئەحمەد، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند تا ئێستا هیچ روداوێكی وەك سوتاندنی دەغڵۆدان‌و بەروبومی جوتیاران روینەداوە، بەڵام درك بەو راستیە دەكەین كە هەمان ئەو مەترسیانەی رو بەروی كوردانی خانەقین‌و دەوروبەری بونەوە لێرەش لە دوز روبداتەوە.



ئەو وتی "بەداخەوە بەرنامەیەكی دوژمنكارانە بۆ تەعریب كردنی ناو كوردستانییەكان كاری لەسەر دەكرێت، هەمو ئەو روداوانەی لەخانەقین‌و دەوروبەری رودەدەن بەمەبەست بوە‌و ئێستاش بەرنامەیان هەیە نەك خانەقین بەڵكو لە تەواوی ناوچە كوردستانییەكان كاری تێكدەرانە بكەن لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی تەعریب كردن، بەدڵنیاییەوە ئێستا مەترسی لەسەر دوزخورماتو هەیە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×