"پەرلەمانتارانی‌ شیعەو سوننە هەڕشەی‌ لێپرسینەوەی‌ پەرلەمانیی له‌فوئاد حسێن دەکه‌ن"
  2019-05-21       1392       
فوئاد حسێن
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، پەرلەمانتارانی‌ شیعەو سوننە هەڕشەی‌ لێپرسینەوەی‌ پەرلەمانی له‌فوئاد حسێن وه‌زیری‌ دارایی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم‌و ره‌وانه‌ نه‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌رێی‌ به‌غداوه‌.

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ناوەڕۆکی‌ کۆبونەوەی‌ لیژنەی‌ دارایی‌‌و وەزیری‌ دارایی‌ ئاشکرا دەکات‌و دەڵێت، "لەبنەڕەتدا کۆبونەوەکە لەسەر ئەوەبو کە بۆچی‌ ناردنی‌ پارە بۆ هەرێم بەردەوامەو حکومەتیش پاپەندی‌ رادەستکردنی‌ نەوت نابێت، لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی‌ لایەنی‌ شیعەو سوننە گلەیی‌‌و پرسیاری‌ زۆریان ئاڕاستەی‌ وەزیری‌ دارایی‌ کردو بەبەرپرسیاریان دانا لەبەردەم جێبەجێکردنی‌ یاسای‌ بودجەدا، لەبەرامبەردا وەزیری‌ دارایی‌ باسی‌ لەوەکرد کە گفتوگۆکان لەنێوان هەردولا لەئارادان‌و بەردەوامییان هەیە".

وتیشی‌، پەرلەمانتارانی‌ ئەو فراکسیۆنانەی‌ دیکە سوریون لەسەر ئەوەی‌ هەرێم دەبێت پابەند بێت‌و نەوت رادەست بکات، هۆشیار عەبدوڵا ده‌ڵێت، "تەنانەت هەڕشەی‌ ئەوە لە وەزیر کرا لەبەردەوامی‌ ئەو دۆخە بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی‌ پەرلەمان دەکرێت".

راشیگه‌یاندووه‌، "ئێمە لەکۆبونەوەکەدا داکۆکیمان کرد لەموچەی‌ خەڵک‌و جەختمان کردەوە کە ناردنی‌ ئەو موچەیە جێبەجێکردنی‌ یاسای‌ بودجەیە، بەڵام ئەگەر ئەگەر حکومەتی‌ هەرێم پابەندنەبێت بەناردنی‌ نەوت بەتایبەت لەساڵی‌ داهاتوداو لەبودجەی‌ ساڵی‌ ئایندە مەوقیفی‌ وەزیری‌ دارایی‌‌و تەنانەت پەرلەمانتارانی‌ کوردیش زۆر لاواز دەبێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×