2019-05-21   570     
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
لیستی برایه‌تی چوار داواكاریی ده‌خاته‌رو بۆ رێگرییكردن له‌ئاڵۆزبونی بارودۆخی سنوره‌كه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی رێگریی له‌دروێنه‌ی جوتیاران‌و سوتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌چێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو تێیدا به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، جوتیارانی كورد به‌تایبه‌ت له‌سنوری قه‌زای دوبز ئاگاداركراونه‌ته‌وه دروێنه نه‌كه‌ن، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان هه‌یه.
وتیشی، "ئێمه ئه‌وه به تاوانێكی گه‌وره ده‌زانین له‌كاتێكدایه ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین زۆر بووه‌و به‌رهه‌مێكی باش هه‌یه، بۆیه ترسی ئه‌وه هه‌یه ئاگر بكه‌وێته‌وه یان ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كه‌وتونه‌ته سوتاندنی دانه‌وێڵه له‌چه‌ندین ناوچه‌یه‌ك".
لیستی برایه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌یدا چوار داواكاریی سه‌ره‌كی بڵاوكردۆته‌وه، بۆ رێگری نه‌كردن له‌دروێنه، پاراستنی ئاسایش‌و ئاشتی ناوچه‌كه، رێگریی له‌پێشێلكاریی‌و ئاژاوه، رێنه‌درێت به‌دوباره بونه‌وه‌ی ئاڵۆزیی، به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی جوتیاران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی كه‌ركوك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌لاح بابان، ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بەقه‌زای خانەقین رایگەیاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌غڵ‌و دانی جوتیارانی گوندی قەرێتاغ لەسنوری ناحیەی قەرەتەپە سوتێنراوه.
وتیشی، کەس نازانێت کێ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌غڵ‌و دانه‌ی سوتینراوه لەنزیکی بارەگای سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبیە.
چه‌ند رۆژێكه له‌سنوری ناوچه جێناكۆكه‌كانی سنوری پارێزگای دیاله ده‌غڵ‌و دانی جوتیاران روبه‌روی سوتاندن‌و دروێنه‌كردن بۆته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه.