2019-05-21   957     
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاشكرای ده‌كات كه له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین ، دیاله‌و موسڵ 1185 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی جوتیاران سوتاوه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح حسنی وه‌زیری كشتوكاڵ، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی كشتوكاڵ‌و هۆڕه‌كان‌و ئاسایش‌و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایكرد هه‌رچی زووه حكومه‌ت كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی جوتیارانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا گه‌نمه‌كه‌یان سوتێنراوه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماری زه‌ره‌رو زیانه‌كانی جوتیارانی خسته‌ڕو كه 1185 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه به‌گه‌نم چێنراوه سوتاوه، كه ئه‌و زیانه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا له‌وانه پارێزگاكانی كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله‌و موسڵ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی سوتانی ئه‌و كێڵگانه‌وه به‌هه‌زاران تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران سوتاوه كه ئه‌مه زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه.