مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی‌ كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێی حكومەت یەكلادەكاتەوە
  2019-05-21       801       
كۆیونه‌وه‌ی‌ مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی‌، ئه‌رشیف

هێشتا یه‌كێتی‌ كاندیده‌كانی‌ بۆ ئەو پۆستانەی لەكابینەی نۆیەم بەری دەكەون یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌و ئەندامی سەركردایەتی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، مەكتەبی سیاسی سەرقاڵی تاوتوێكردنی ناوی كاندیدەكانە.

ئاوێنه‌: سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، به‌میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ ڕاگەیاندووه‌، لەئێستادا مەكتەبی سیاسی سەرقاڵی تاوتوێكردنی ناوی كاندیدەكانە بۆئەو پۆستانەی لەكابینەی نۆیەم بەر یەكێتی دەكەون، یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكان بۆ پۆستەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم‌و حكومەت‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزارەتەكان بەیەك پاكێج دەبێت.

سامان گەرمیانی ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "پاكێجی دووەمی دیاریكردنی كاندیدەكان، بریكاری وەزارەت‌و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەگرێتەوە".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "سەرجەم ئەو ناوانەی پۆستی وەزاریی وەردەگرن، لەئەنجومەنی سەركردایەتی پەسەند دەكرێن‌و دەنگیان لەسەر دەدرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×