كاندیدی سەرۆك كۆمار‌و سەرۆكی پەرلەمان بۆ سەرۆكایەتی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە سەركەوتنی بەدەستنەهێنا
  2019-05-22       2210       
شێركۆ میروەیس، بەسەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراو لەئاڵا تاڵەبانی بردەوە كە لەلایەن د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە پشتگیری دەكرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ ٢٢ / ٥، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراو كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، شێركۆ میروەیس بردییەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‌و ئەندامی كوتلەی "هاوپەیمانی بەغداد" لەپەرلەمانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی ركەبەری ناوبراو بو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
ئاڵا تاڵەبانی لەلایەن د.بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە پشتیوانی دەكرا تا سەرۆكایەتی لیژنەكە وەربگرێت. ئەمڕۆش بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی كە سەر بە"هاوپەیمانی" سەر بەد.بەرهەم‌و عەسائیبی ئەهلی حەق بون داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكەیان كردوە بەو پێیەی تەوافوق نەكراوە لەسەر كاندیدێك، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پێداگری لەسەر ئەوە كردوە كە هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدرێت‌و فركسیۆنە كوردییەكانیش پشتیوانیان لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردوە‌و شێركۆ میروەیس بردویەتییەوە.
محەمەد حەلبوسی چاوی لەسەر ئەوە بو سەرۆكایەتی ئەم لیژنە گرنگە كە بۆ كوردە یەكلایی ببۆوە بدرێت بەئەندامێكی فراكسیۆنەكەی‌ "تەحالوفی بەغداد"، كە ئاڵا تاڵەبانی بو. 


زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×