كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ(شه‌ممه) و سبه‌ی(یه‌كشه‌ممه)ی
شاره‌كانی باشوری كوردستانی راگه‌یاندو ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئاسمانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی
باشوری كوردستان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت.
كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌پارێزگاكانی
هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییه
سنورییه‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه‌دا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراوی
ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر 40، له‌سلێمانی 36، له دهۆك 38 و له كه‌ركوكیش 41 پله‌ی سه‌دی
ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێش كه‌شناسی پێشبینی كردوه
كه ئاسمانی شاره‌كانی باشوری كوردستان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌وردا بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراوی
سبه‌ینێ له‌هه‌ولێر 38، له‌سلێمانی 35، له دهۆك 36 و له كه‌ركوكیش 40 پله‌ی سه‌دی
ده‌بێت.