وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌مانگی نیسانی
رابردودا بڕی 103 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له‌حه‌وت
ملیار دۆلار بوه.
ئاوێنه: عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له مانگی رابردودا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست
و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه گه‌یشتۆته 100 ملیۆن و 635 هه‌زارو نۆ به‌رمیل
و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتۆته شه‌ش ملیار و 819 ملیۆن و 902 هه‌زار دۆلار.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هه‌ر له‌و مانگه‌دا بڕی دو
ملیۆن و 570 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی
توركی هه‌نارده كراوه‌و داهاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته 173 ملیۆن و 513 هه‌زارو 13
دۆلار‌و هه‌روه‌ها له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌شه‌وه بڕی 783 هه‌زارو 598 به‌رمیل هه‌نارده
كراوه‌و داهاته‌كه‌ی بریتی بوه له 27 ملیۆن و 251 هه‌زارو 971 دۆلار.
ئاشكراشیكردوه كه تێكڕی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌و
مانگه‌دا 67.514 دۆلار بوه.