چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك
په‌رله‌مانتارو چالاكوان و هه‌زاران زیندانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتاییان به
مانگرتن له‌خواردن دژبه گۆشه‌گیری رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه هێنا، ئه‌وه‌ش
له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان. چالاكی مانگرتنه‌كه نزیكه‌ی 200 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌ستی پێكردبو.
ئاوێنه: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه،
له‌په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه ئاشكراكرا،
داوای له مانگرتوان كرد كۆتایی به چالاكییه‌كه‌یان بهێنن.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌داو له‌دوای ساڵی 2011ه‌وه بۆ
یه‌كه‌مجار رێگه درا به پارێزه‌ره‌كانی سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن له دورگه‌ی
ئیمرالی.
دو له پارێزه‌ره‌كانی چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جارێكی دیكه
سه‌ردانیان كرد‌و ئه‌مڕۆش ناوه‌ڕۆكی په‌یامێكی ئه‌و سه‌ركرده زیندانیكراوه‌ی
كوردیان بۆ مانگرتوان ئاشكراكرد كه تێیدا داوای كردوه كۆتایی به چالاكییه‌كه‌یان
بهێنن.
له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، له‌مانگی
تشرینی دوه‌می ساڵی رابردو ده‌ستی به مانگرتن له‌خواردن دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر
ئۆجه‌لان كرد‌و داوای كردبو كه رێگه بدرێت خانه‌واده‌كه‌ی و پارێزه‌ره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی
رێك‌وپێك سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش به‌ر له‌گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، له‌یلا گوڤه‌ن رایگه‌یاند،
مانگرتن له‌خواردن ئامانجه‌كه‌ی خۆی به‌دیهێنا.
گوڤه‌ن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"به‌ڵام به‌رخۆدانمان دژبه
گۆشه‌گیریی، به‌رخۆدانمان له‌پێناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان به‌رده‌وام
ده‌بێت. ئه‌م به‌رخۆدان ده‌بێت ئاشتییه‌كی شكۆدار به‌دیبهێنێت."
به‌پێی رۆیته‌رز یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له‌ئامه‌د رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان، مانگرتن كۆتایی
هات.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ده‌په، سێ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی حزبه‌كه‌و نزیكه‌ی
سێ هه‌زار كه‌س له ده‌یان زیندان له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا‌و چالاكوان له ژماره‌یه‌ك
وڵات، له‌ماوه‌ی رابردودا په‌یوه‌ست بون به مانگرتنه‌كه‌ی له‌یلا گوڤه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌ده‌په له‌ماوه‌ی مانگرتنه‌كه‌داو له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا
شه‌ش كه‌س له زیندانیانی مانگرتو و چالاكوانێك له ئه‌ڵمانیا كۆتاییان به ژیانی
خۆیان هێناوه.
رێگه‌دانی ئه‌نكه‌ره به سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه
له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی مانگێكی ماوه بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی
ئیستانبوڵ، هه‌ندێك له‌چاودێران پێیانوایه كه ئه‌و رێگه‌دانه‌ی ئه‌نكه‌ره هه‌وڵێكه
بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كوردی ئیستانبوڵ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په‌و هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
عه‌بدولحه‌مید گول، وه‌زیری دادی توركیا ره‌تیكرده‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك
له‌نێوان رێگه‌دان به‌سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌و پرسی
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵدا هه‌بێت.
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ش رایگه‌یاندوه مانگرتن دژ به گۆشه‌گیری ئۆجه‌لان
نابێت ببه‌سترێته‌وه به‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵه‌وه چونكه مانگرتنه‌كه چه‌ند
مانگێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستی پێكرد.
له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵدا كه 31ی ئازار به‌ڕێوه‌چو،
هه‌ده‌په له‌و شاره پشتیوانی له‌كاندیدی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن كرد كه تێیدا به
جیاوازییه‌كی كه‌م له كاندیده‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداریی برده‌وه.
كورد نزیكه‌ی له‌سه‌دا 15ی دانیشتوانی ئیستانبوڵ پێكده‌هێنێت
كه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌گاته زیاتر له 15 ملیۆن كه‌س.