وەزیری دارایی: پێش جەژن دەستدەکەین بەدابەشکردنی موچە
  2019-05-27       1661       

وەزیری دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، پێش جەژن دەستدەکەین بەدابەشکردنی موچە".


ئاوێنە: وەزیری دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ / ٥، رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، بەخەڵکی کوردستان رادەگەیەنین ئێمە وەک وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش جەژن دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ پارەیەکمان لەبەغداوە بۆ نەهاتوە بۆ ئەوەی موچەی هەمو وەزارەتەکان بدەین، بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستمانایە لەداهاتی نەوتی کوردستان موچە دابەش دەکەین".
حەملان ئەوەشی رەتکردەوە کە لەبەغداوە پارەی موچەی پێنج مانگی ٢٠١٩ هاتبێ‌و ئەمان دابەشیان نەکردبێ.

 



بەر لەدەستپێكردنی وتەكانی رێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند ئەوان وەك تیمی حكومەت لەسەر ناردنی موچە لەبەغدا‌و هەمو ئەو دەنگۆ‌و سكاڵایانەی لەسەر ئەو دۆسێیە هەیە رونكردنەوە دەدەن‌و ئاماژەی بەوەش كرد ئەوان وەڵامی رۆژنامەنوسان نادەنەوە.


رێباز حەملان رایگەیاند ئەوەی باس دەكرێت ئەوەیە كە لەساڵی 2019 بەغدا 5 موچەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە، ئەو  وتی "ماوەی چەند هەفتەیەكە زۆر بە چری باس‌و خواس لەسەر دابەشكردنی موچە هەیە، كۆمەڵێك شت باس دەكرێت زۆر زۆر دورە لەراستییەوە".


لەبارەی دابەشكردنی موچەوە ئەو وتی "پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتوە کە بتوانین هەمو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەین،  ئەوەی فریانەکەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین . ئەوەی فریاشنەکەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەکەین".


راشیدەگەیەنێت لە ساڵی 2018 وە  بەغدا 9 جار موچەی ناردوەتە هەرێمی کوردستان، ئەویش  لە مانگی 4 دەستی پێ کردوە، لەکاتێکدا دەبو مانگانە 317 ملیۆن دینار بنێرێت، بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق 2 تریلیۆن و 266 ملیار دیناری بە پێنج قۆناغ ناردوەتە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕی یەک تریلیۆن و 831 ملیار دیناری خستوەتە سەر بۆ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×