پۆلیس: تۆمەتباری روداوی كوشتنەكەی شارەزور دەستگیركرا
  2019-05-27       1875       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات تۆمەتباری روداوی كوشتنەكەی شارەزوریان دەستگیركردوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند شەوی ڕابردوو هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتباری ڕوداوی كوشتنەكەی هەڵەبجەی تازەیان دەستگیركرد .ڕۆژی 26-5-2019 ، سەعات 4:05 خولەك لەهەڵەبجەی تازە دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتی (ع ، م ، م )ی تەمەن 64 ساڵ كراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تۆمەتباری ڕوداوەكەش هەڵات .



راگەیەنراو

تۆمەتباری ڕوداوی كوشتنەكەی قەزای شارەزور دەستگیركرا
شەوی ڕابردوو هێزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتباری ڕوداوی كوشتنەكەی هەڵەبجەی تازەیان دەستگیركرد .
ڕۆژی 26-5-2019 ، سەعات 4:05 خولەك لەهەڵەبجەی تازە دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتی (ع ، م ، م )ی تەمەن 64 ساڵ كراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تۆمەتباری ڕوداوەكەش هەڵات .
هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد و وەرگرتنەوەی ڤیدیۆی چەند كامێرایەكی چاودێری توانرا تۆمەتباری ڕوداوەكە كەبەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوو لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی شارەزورو وارماوا دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار ( ع ، م ، ف ) لەدایكبووی 1986 ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس هۆكاری ڕوداوەكە پەیوەندی بەكێشەی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×