كرماشان: بەرپرسی پۆلیسی بەشی زانیاری دەكوژرێت
  2019-05-27       535       

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا  لەشاری "شاباد" ی سەر بە پارێزگای كرماشان، كوروش حاحی مورادی، بەرپرسی پۆلیسی بەشی زانیاری لەئەنجامی روبەروبونەوەیەكی چەكداریدا كوژراوە.


ئاوێنە: ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت جێگری بەشی كۆمەڵایەتی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای كرماشان هەواڵەكەی پشتراست كردوەتەوە، دانی بەوەشداناوە كە كوروش حاجی مورادی، بەرپرسی پۆلیسی بەشی زانیاری شاری شاباد لەروبەروبونەوەی چەكداریدا كوژراوە.


راشیدەگەیەنێت لەو روبەروبونەوە چەكداریەدا بەرپرسەكەی پۆلیس  بەسەختی بریندار بوە‌و دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە"، لەدوای روداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە‌و هیچ كەس‌و لایەنێكیش بەر پرسیارەتی كوشتنی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی ئێرانی لەئەستۆ نەگرتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×