سلێمانی: لەناوبردنی زەیتون
  2019-05-28       399       

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگاكان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك زه‌یتوندا گرتووه‌‌ كه‌ ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردووه‌‌، له‌ناوی ده‌به‌ن.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019.5.28 لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (230) كیلۆگرام زه‌یتوندا گرتووه‌ كه‌ به‌هۆی ژه‌نگكردنی ئه‌و ده‌فره‌ی تێێ كراوه‌ خراپبووه‌ و شیاوی خواردن نییه‌.


زه‌یتونه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه دووجۆره‌، جۆرێكی ناوی (باربی سیاحی توركی)یه‌‌ له‌ (19) ته‌نه‌كه‌ و (3) سه‌تڵ پێك هاتووه‌، جۆره‌كه‌ی تر ناوی (زه‌یتون لایت)ه له‌ (11)‌ ته‌نه‌كه‌ پێكهاتووه‌ ره‌نگی زه‌یتونه‌كه‌ی ره‌شه‌، كه‌سه‌رجه‌میان خراپبوون.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


رۆژانه‌ لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ خوارده‌مه‌نی و هه‌موو ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن بازرگانان و دوكانداره‌كان به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، له‌هه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆ له‌ناو بردن و روبه‌رو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌یاسا. 
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×