سلێمانی: پۆلیس 2 داواكراوی بەرەگەز عەرەب دەستگیردەكات
  2019-05-28       696       

پۆلیسی سلێمانی 2 داواكراوی بەرەگەز عەرەب دەستگیردەكات كە بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی داواكراو بوە.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بێ‌و كردەوە كە تێییدا هاتوە " پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌نوسراوی‌ ره‌سمی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ دو تۆمه‌تبار له‌پارێزگای‌ به‌غداو شاره‌كانی‌ خواروی‌ عێراق چه‌ند تاوانێكی‌ دزییان ئه‌نجامداوه‌و هاتونه‌ته‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ توانرا رۆژی‌ 2019/5/27، دو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن".


راگەیەنراو

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دو داواكراوی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دو داواكراوی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ به‌ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ داواكراو بون.

پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌نوسراوی‌ ره‌سمی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ دو تۆمه‌تبار له‌پارێزگای‌ به‌غداو شاره‌كانی‌ خواروی‌ عێراق چه‌ند تاوانێكی‌ دزییان ئه‌نجامداوه‌و هاتونه‌ته‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ توانرا رۆژی‌ 2019/5/27، دو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن.

تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی‌ (س، س، ح) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1997 و (س، ح، ر) له‌دایكبوی‌ 1987 له‌ئێستادا به‌ندن‌و پاش گرتنه‌به‌ری‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان، ره‌وانه‌ی‌ شاری‌ به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌.
هاوكات له‌قه‌زای‌ كه‌لارو چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تر داواكراون به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×